لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی نەسڕی سعودیی لە یاریگای ئەوەل پارك میوانداری ئیستیقلال تەهرانی ئێرانیی كرد.

تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە نەسڕ بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكی نۆ و 27 دوو گۆڵیان تۆماركرد، گۆڵی یەكەم دوران و گۆڵی دووەم رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا.

لە خولەكی دووی كاتی زیادكراوی نیوەی یەكەمیش مەهران ئەحمەدی یاریزانی ئیستیقلال بە كارتی سور كرایە دەرەوە.

لە تایمی دووەمدا، یانەی خاوەن ماڵ درێژەی بە ئاستە بەرزەكەیدا و لە خولەكی 84 دوران گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی هات، بەو بردنەوە نەسڕ بلیتی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیای بەدەستهێنا و ئیستیقلال ماڵئاوایی كرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە