لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نەسڕی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی وەسڵی ئیماراتی كرد.
لە نیوەی یەكەمدا خاوەن ماڵ بەبەهێزی دەستیان بە یارییەكە كردوو و لە خولەكی 25 عەلی حەسەن گۆڵی یەكەمی تۆماركرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكی 44 كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد.
سەرئەنجام نیوەی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانە ئیماراتییەكە بە ئومێدی كەمكردنەوەی جیاوازییەكە هاتنەوە نێو یاریگا بەڵام سەركەوتوونەبوون، تەنانەت كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی نەسڕی لە خولەكی 78 تۆماركرد.
یانە سعودییە بەو سێ گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەكی 88 محەمەد فازڵ گۆڵی چوارەمی تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات و نەسڕ كۆی خاڵەكانی گەیاندە 16 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە و وەسڵیش بە 11 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.