پێگەی فۆتباڵزۆن بڵاویكردووەتەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە خۆی پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی هیندستان كردووە تا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە وەربگرێت.
ئەو پێگەیە دوپاتیكردووەتەوە كە ئەندامێكی لیژنەی سەر بە یەكێتی تۆپی پێی هیندستان ئەو بابەتەی پشتڕاستكردووەتەوە و ناوی چاڤی لە نێو ئەو 170 پاڵێوراوەدا بووە كە پەیوەندیان پێوە كردوون تا ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان وەربگرێت.
دەشڵێت، پێدانی راهێنەرایەتی بە چاڤی زۆر گرنگ بووە لەلای یەكێتی تۆپی پێی هیندستان بەڵام بەهۆی داواكاری زۆری دارایی ئەو راهێنەرەوە ئەو بابەتەیان رەتكردووەتەوە و وەڵامی داواكاریەكەیان نەداوەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، تا ئەم ساتە 23 راهێنەری ئیسپانی لە خولی سوپەری هیندستان كاریان كردووە بەڵام هۆكاری رەتكردنەوەی چاڤی تەنها بەهۆی داواكاری مووچەی زۆرەوە بووە.