ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ناسنامەی ئەو یانەی ئاشكرا كرد كە نایەوێت لەم وەرزەدا لە قۆناغەكانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ببێتەوە.
چاڤی وتی: نایەوێت رووبەرووی پۆرتۆ ببێتەوە دووبارە ئەگەر سەركەون بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ چونكە پۆرتۆ ڕكابەرێكی زۆر بەهێزە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، وەڵامەكەی چاڤی هێرناندێز هەمووانی تووشی شۆك كردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی باسی لە یانە گەورەكانی ئەوروپا نەكرد.
چاڤی هێرناندێز تەمەن 43 سال سەرپەرشتی 169 یاری یانەكەی كردووە و خاوەن 69 بردەوە و 19 یەكسان بوون 21 دۆڕانە هەروەها خاوەن دوو نازناوە لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە.