پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: یارییەكە گەورەیە، ئەگەر ڕاستگۆبم زۆر بیری لێ ناكەمەوە، ئامانجم ئەوەیە كە تیپەكە بە تەواوی ئامادە بكەم.
باسی لەوەشكرد، پلانی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ وەستاندنی هێرشبەرەكانی ریاڵ مەدرید، هەموو یارییەك دەبێت باشتربن و بە گوێرەی یارییەكە دەبێت خۆیانی لەگەڵدا بگونجێنن چی لە چامپیۆنز لیگ بێت یان لا لیگا.
فلێك پێیوایە، ژمارەی كلاسیكۆ لە جیهان زۆرە بەڵام كلاسیكۆی راستەقینە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەیە، ریاڵ مەدریدیش بە تەواوی خۆی بۆ ئەو یارییە ئامادەكردووە.
دوپاتیشیكردەوە، سەرنجیان لەسەر كارەكانیانە و بۆ بردنەوە دەچنە بێرنابیۆ و ئامانجیان بردنەوەی كلاسیكۆیە، هەست بە خۆشەویستی نێوان هاندەران و یاریزانەكان دەكات.
باسی لەوەشكرد، یامال یارییەكی نایاب دەكات، بە تۆپەوە سەرسوڕهێنەرە، بەرامبەر بایرنیش ئاستێكی نایابی هەبوو، ئەركی ئەوە بوو دەیڤز لە دواوە بهێڵێتەوە و سەركەوتوو بوو لە كارەكەیدا.