
لە ساڵی 1984 یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو بووەوە، یارییەکەش بە شەڕی نێوان یاریزانەکان کۆتایی هات، تێیدا دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا شەڕێکی قورسی کرد.
یارییەکە هەر لەسەرەتاوە گرژی پێوەبینرا، پێش ئەوەی کۆتاییشی پێبێت کە تێیدا بلباو بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا شەڕ و ئاژاوە روویدا و یاریزانانی هەردوو یانە شەڕێکی گەورەیان کرد و بەرکەوتنی قورس بینرا.
لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا، مارادۆنا بۆ ماوەی سێ مانگ سڕکرا، هەر ئەو رایگرانەش وایکرد ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە و گواستنەوەی بۆ ناپۆلی ئیتاڵی خێراتر بێت.
لە نوێنرین پێشهاتیشدا و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، چەندین بابەتی ژیانی وەرزشی مارادۆنا خرایە زیادکردنەوە، لەوانە درێس و گوارە فەرمییەکانی کە لە کۆتا یاریدا لەگەڵ بۆکا جونیۆرز بەکاریهێنابوو، هەروەها یەکێک لەو درێسانەش ئەو درێسە بوو کە ئەفسانەکە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ساڵی 1984 یاریگای بێرنابیۆ لەبەری کردبوو.
درێسەکەی مارادۆنا کە ژمارە 10یە، دڕاوییەکی لە بەشی پێشەوەی ملی هەیە، کە لە زیادکردنەکە بەبڕی 124 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، ئەمەش ژمارە پێوانەی تۆمارکرد و بووە گرانترین درێسی ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێ کە لە یارییەکی فەرمیدا لەبەری کردبوو.