رۆدریگۆ دی پاولی یاریزانی یانەی ئینتەر میامی لە لێدوانێكیدا دوپاتیكردەوە، هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكات كە لە یەك یانەدا شانبەشانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی وڵاتەكەی یارییدەكات.
دی پاول وتی، من و مێسی هەمیشە خەونێكمان هەبووە كە پێكەوە لە یەك یانە یاریی بكەین و ژیانی رۆژانەمان هاوبەش بكەین، ساتی نایابمان لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسەر بردووە.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە لەپێناو ئەوەی كە هەموو رۆژێك لەگەڵ مێسی یاریی بكەم و پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە بكەم بڕیاری جێهێشتنی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدم داوە.
دی پاول دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئامانجم ئەوە بوو لەگەڵ ئەتلەتیكۆ نازناوێك بەدەستبهێنم ە لە چەند ساڵی رابردووشدا هەوڵێكی زۆرماندا بەڵام نەمانتوانی بەدەستیبهێنین، ئەتلەتیكۆ یەكێكە لە یانە گەورەكانی جیهان و كێبڕكێ كردنی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئاسان نییە بەڵام دڵنیام لە داهاتوودا سەرجەم نازناوەكان بەدەستدەهێنێت.
رونیشیكردەوە، لیۆنێل سكالۆنی متمانەی زۆری پێیەتی و هەموو كات دڵنیاییداوە لەوەی كە دەتوانێت هەموو شتێك پێشكەش بكات لە یاریگادا، پۆشینی درێسی ژمارە حەوتیش لەسەر داوای بەرپرسانی ئینتەر میامی بووە