پاش بردنەوەیان لە یانەی دایگۆ و كۆتایی هاتنی گەشتی ئاسیایان، هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، 26 یاریزانیان هەیە كە چوار گۆڵچییان تێدایە، لە یاریزانەكانی بە تەواوەتی رازییە لە كاتی راهێنانەكان، گەشتەكەی ئاسیاش زۆر سودبەخش بووە بۆیان و هێشتاش كاتێكی زۆریان ماوە بۆ یەكەم یارییان لە لالیگا.
سەبارەت بە یاریزانە لاوەكانیشی وتی: زۆر گرنگە یاریزانە لاوەكان لە تیپەكەدا هەبن و لەسەر كورسی یەدەگ ببینرێن، زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە بتوانین هەر تایمێك پێكهاتەی سەرەكی بگۆڕین، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی كەشوهەوا ئاسان نەبوو بەڵام كارێكی باشیان كرد، ئێستا دوو رۆژمان هەیە بۆ پشوودان و چاكبوونەوە.
فلێك هیچ هەڵسەنگاندنێكی دیاریكراوی بۆ یانەی دایگو یان ڕكابەرەكانی دیكەی گەشتی ئاسیا نەكرد، بەڵام وڵاتی كۆریای باشوور و ئاستی ركابەرەكانی بەرز نرخاند، بە جیاواز لە ئەمریكا ناویبردن.
وتیشی: راشفۆرد دەتوانێت وەك ژمارە نۆ یان 11 یاری بكات، جێرارد مارتنیش یاریزانێكی گرنگە و هەڵسەنگاندنمان بۆ كردووە و دەتوانێت لە چەند پێگەیەك یاری بكات.