بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە،ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری گەورە لە بەرگرییدا پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان لە یاریگای جوزێپی میاتزا.

باس لەوە دەكرێت، چەندین ئاستەنگ لەبەردەم ئەو راهێنەرە هەیە، دوای ئامادەنەبوونی جولێس كۆندی بەهۆی پێكانەوە، كە ئەویش پەیوەندی بە لیستی پێكانەكان كرد هاوشێوەی ئەلیخاندرۆ باڵدی.

هانسی فلێك بەنیازە  جارێكی تر پشت بە ئێریك گارسیا ببەستێت لە بەرگریكاری ڕاستدا، هەروەها ئینیگۆ مارتینێز لە هێڵی بەرگری چەپدا یاری بكات.

دوپاتیشیكردەوە، ڕەنگە فلیك پێی باشتر بێت مارتن لەسەر كورسی یەدەگ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە كلاسیكۆ سودی لێوەربگرێت، هەروەها ئەزموونی مارتینێزی تەمەن 33 ساڵ بەكاربهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی لە لای ڕاستی ئینتەر میلانەوە دێتە ئاراوە.

ماركا پشتراستیكردووەتەوە، هەرچەندە پێشبینی دەكرێت لیڤاندۆڤسكی گەشتی میلان بكات، بەڵام فلیك پێی باشە وەك كارتی فشار لەسەر كورسی یەدەگ بمێنێتەوە، چونكە هەوڵدەدات هاوسەنگی تاكتیكی تیپەكە بپارێزێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە