پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكەی رایگەیاند، لەناو راهێنانەكاندا هەست بە پەرۆشیەكی زۆر دەكات و هیوایەكی زۆریان هەیە بە وەرزی نوێ.
گواردیۆلا وتی، بە دڵنیاییەوە لەم وەرزەدا چاوەرێێ ئەوە دەكەین بگەڕێینەوە سەر ئاستە راستەقینەكەی خۆمان دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا خراپترین ئاستمان پێشكەشكرد.
وتیشی، ركابەرەكانمان وازناهێنن و رێگای یانەكەی ئێمەش بە فەرشی سوور نەڕازاوەتەوە، دەبێت بە هەموو هێزی خۆمانەوە شەڕ بكەین تا ئامانجەكانمان بەدەستبهێنین ئەویش بردنەوەی نازناوەكانە.
دەشڵێت، پێویستە متمانەی تەواومان بە خۆمان هەبێت لەهەر یارییەكدا كە دەچینە یاریگاوە، بیركردنەوەی ئەرێنیمان هەیە بەڵام دەبێت خۆڕاگر بین و باشترینی خۆمان پێشكەش بكەین.
گواردیۆلا لە 2016ەوە راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی وەرگرتووە، شەش نازناوی پریمەر لیگی لەگەڵدا بەدەستهێناوە لەگەڵ نازناوێكی چامپیۆنز لیگ، جگە لەوەش چەند نازناوێكی تری جیاوازی لەگەڵدا بردووەتەوە.