
هێڵی ئاسمانیی هۆڵەندی Transavia بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جیاواز ڕێزی لە ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگالی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گرت، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە وازی لە یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی هێنا.
كۆمپانیاكە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاند، كورسی ژمارە 7 لە گەشتەكانی بەرەو شاری فونشال، زێدی ڕۆناڵدۆ لە دوورگەی مادێرا، (خانەنشین) دەكات.
هەڵبژاردنی ژمارە 7C هەڕەمەكی نەبووە؛ ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ ژمارە ٧ی بەناوبانگی ڕۆناڵدۆ و نازناوە جیهانییەكەی، CR7، كە لە سەرانسەری ژیانی وەرزشییدا لەگەڵیدا بووە.
دوای ئەوەی هەواڵەكە بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، Transavia ڕوونیكردەوە كە ئەم هەنگاوە تەنیا دەربڕینێكی ڕەمزییە بۆ خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە یاریزانەكە.
