لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی پاریس، ئەلیكساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر دانێل مێدڤیدێڤی روسی یارییكرد.

یارییەكە كێبڕكێیەكی بەهێزی بەخۆوە بینی و كۆمەڵەی یەكەم بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی مێدڤیدێڤ كۆتاییهات بەڵام زڤیرێڤ بە بردنەوەی كۆمەڵەی دووەم ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

لە كۆمەڵەی سێیەم و یەكلاكەرەوەدا كێبڕكێیەكی بەهێز بینرا و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ كۆتاییهات و سەرەنجام یارییەكەی بە دوو كۆمەلە بەرامبەر كۆمەڵەیەك بردەوە و گەیشتە پێش كۆتایی، مێدڤیدێڤیش ماڵئاواییكرد.

لە یارییەكانی تریشدا، هەریەكە لە یانیك سینەر و ئۆگێر ئەلیاسیم و بۆبلیك بردنەوەیان بەسەر بین شیلتۆن و ڤاچیرۆ و دی مینۆر بەدەستهێنا و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگەر كرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا