لە یارییەكانی قۆناغی چوارەمی جامی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیسكاندەر زڤێرڤی ئەڵمانی و براندۆن ناكاشیمای ئەمریكی بەیەكگەیشتن،
یارییەكەیان ركابەرییەكی گەرمی بەخۆیەوە بینی و ماوەی كاتژمێرێك و 34 خولەكی خایاند، لە كۆمەڵەی یەكەمیشدا ناكاشیما توانی شەش بە سێ بردنەوە دەستەبەر بكات.
بەڵام زڤێرڤ گەڕایەوە كەشی یارییەكە و كۆنترۆڵی گرتە دەست و ریمۆنتادای ئەنجامدا و توانی كۆمەڵەی دووەم بە ئەنجامی شەش بە یەك و دوو كۆمەڵەی دواتر بە ئەنجامی شەش بە دوو بباتەوە.
لە دوو یاری دیكەی هەمان قۆناغیشدا گریگۆر دیمیترۆڤی بولغاری و دانیال میدڤیدیڤی روسی بە جیا شكستیان بە ئەندریە روبلێڤ و فلاڤیۆ كۆپۆلا هێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە زڤێرڤ و میدڤیدیڤ و دیمیترۆڤ گەیشتنە قۆناغی 16 و ركابەرەكانیان ماڵئاواییان كرد.