ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش یارییەكەیان بەرامبەر شتوتگارت لە جامی سوپەری ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ژیانی وەرزشیدا چەندین جار جامی سوپەری بەدەستهێناوە، دەزانێت چەندە گرنگە.
دەڵێت: ئەگەرجامەكە نەبەیتەوەدەڵێیت گرنگ نییە، بەڵام بۆ ئێمە هەموو نازناوێك گرنگە، ئێمە دەمانەوێت یارییەكە ببەینەوە و ببینە براوەی جامی سوپەری ئەڵمانیا.
دوپاتیشیكردەوە، یاریزانەكانی ئامادەن بۆ ئەو ئاڵانگارییە نوێیە، هەموو شتێك بەباشی تێدەپەڕێت، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ یاریزانە پێكراوەكان دەخوازین تا بۆ ئەم گەشتە لەگەڵمانبن.
كۆمپانی دەشڵێت: كاتێك یاریزانێكی سەركەوتووی وەك كۆمان یانەكەی بەجێدەهێڵێت، هەمیشە هەستیار دەبێت، بەڵام دەبێت بزانین چی دەوێت و تێبگەین لێی، ئێمەش زۆر رێز لەوە دەگرین كە بە یانەكەی بەخشیوە.