
لە کاتێکدا هەموو شتێک لە باشترین ساڵی ژیانی هاری کەین دا دەڕۆیشت، لە خولەکی ٢٠ی یارییەکەی بەرامبەر کۆڵن هەموو شتێک گۆڕا.
کاپتنی ئینگلتەرا و ئەستێرەی بایرن میونشن، دوای ئەوەی لەسەر زەوی کەوت و قاچی گرت، ناچار بوو یاریگا بەجێبهێڵێت. دواتر بایرن بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە کەین تووشی پچڕانی بەستەری syndesmosis لە قاچی چەپی بووە و بۆ "چەند مانگی داهاتوو" لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن ماوەی دوورکەوتنەوەکەی نزیکەی ٣ مانگ دەبێت، واتە تا مانگی شوبات ناگەڕێتەوە.
