بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە 20 و 25ی ئەم مانگەدا دوو یاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كوەیت و فەلەستین ئەنجامبدات لە یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.

رۆژنامە عێراقییەكان رایانگەیاندووە، خیسۆس كاساسی راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە كۆتایی بە پشووەكەی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغدای پایتەخت.

ئەو رۆژنامانە دووپاتیانكردووەتەوە كە كاساس پلانی ئەوەی داڕشتووە سەرەتا لە شاری بەسڕە كەمپێكی مەشق و راهێنان بۆ هەڵبژاردەكەی بكاتەوە لە پێناو بەرزكردنەوەی توانای جەستەیی یاریزانان بۆ دوو یاری داهاتوو.

راهێنەرە ئیسپانییەكە داوای لە كۆمەڵێك یاریزان كردووە بە خێرایی پەیوەندی بە ئامادەكارییەكانەوە بكەن كە گرنگترینیان ئەیمەن حسێن بەهۆی ئەوەی خولی ئەستێرەكانی عێراق كۆتاییهاتووە رونیشی كردۆتەوە، پلانی راهێنەرە ئیسپانییەكە ئەوەیە هاوسەنگی لە نێوان یاریزانە نوێیەكان و بە ئەزمونەكان بپارێزێت و تاكە ئامانجیشی ئەوەیە بەرامبەر كوەیت و فەلەستین بردنەوە بەدەستبهێنن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە