لە یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی بەرازیل، یانەی سانتۆس بە سەركردایەتی نەیمار دا سیلڤا میوانداری یانەی جۆڤێنتودی كرد.
لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكەكانی 37 و 40 نەیمار و ئەلڤارۆ باریال دوو گۆڵیان بۆ سانتۆس تۆماركرد بەڵام لە خولەكی یەكی زیادكراو والكەر ئانجێل جیاوازیەكەی لە سوودی جۆڤێنتود كەمكردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 80 نەیمار بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی سانتۆسی تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی ساوپاولۆ رووبەڕووی ئینتەر ناسیۆنال بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، پالمێراس و ڤیتۆریا بە دوو گۆڵ یەكسانبوون.
دوای ئەو یارییانە، سانتۆس خاڵەكانی گەیاندە 18 خاڵ و چووە پلەی 15ی ریزبەندی، پالمێراس و ساوپاولۆ لە پلەكانی سێیەم و هەشتەمدان.