لە یارییەكانی هەفتەی 30 خولی سعودیە، نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتیحادی كرد.
لە تایمی یەكەم، نەسڕ باشتر بینران و توانیشیان لەو تایمە دوو گۆڵ تۆماربكەن لە خولەكەكانی حەوت و 37 لە رێگای یاریزانان مانێ و ئەیمەن یەحیاوە.
لە تایمی دووەم، یارییەكە جیاواز بوو، ئیتیحاد گەڕانەوە نێو كەشی یارییەكە و لە خولەكەكانی 49 و 52 دوو گۆڵیان لەسەر یەك تۆماركرد لە رێگای كەریم بنزیمە و كانتێوە، یارییەكەش بەو ئەنجامە تا كۆتاییەكان درێژەی كێشا بەڵام لە خولەكی سێی كاتی زیادكراو ئیتیحاد ریمۆنتادای كرد و گۆڵی سێیەمی لە ڕێگای حوسام عەوارەوە تۆماركرد و سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە بە دوو گۆڵ بە بردنەوەی یانەكەی پێشەنگی خولی سعودیە كۆتایی پێهات.
بەپێی ئەم ئەنجامەش، نەسڕ لە ئێستادا خاڵەكانی لە 60 خاڵ مانەوە و لە پلەی چوارەم دێن، ئیتیحادیش خاڵەكانی بوون بە 71 خاڵ و پێگەكەی لە پلەی یەكەمی بەهێزتر كرد.