لە هەفتەی شەشەمی خولی سعودی یانەی نەسر بە ئامادەبوونی كریستیانۆ روبەرووی یانەی رائد بوویەوە لە یاریگای وەرزشی پاشا عەبدوڵا.
لە تایمی یەكەم یارییەكە ركابەرییەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و هەردوو یانە چەندین هەلی مەترسیداریان دروستكرد و لە خولەكی یەكی زیادكراوی تایمی یەكەم سادیۆ مانی گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
لە تایمی دووەم یانەی نەسر باشتر بینرا و لە خولەكی 49ی یارییەكە تالیسكای بەرازیلی دووەم گۆڵی یانەی نەسری تۆماكرد و لە خولەكی 78 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و لە خولەكی 89 یانەی رائید بە لێدانی سزا گۆڵێكی تۆماركرد لە لایەن محمد فوزیر.
سەرەنجام یانەی نەسر بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی رائیدی بردەوە و چوارەم بردنەوەی لە خولەكە بەدەستهێنا و كۆی خاڵەكانی لە خولەكە گەیاندە 12 خاڵ و بە شێوەییەكەی كاتی لە پلەی شەشەمی ریزبەندییە.
لە یارییەكی تری خولەكە یانەی ئەهلی بردنەوەییەكەی گرنگی بەدەستهێنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە تەعاونی بردەوە و لە پلەی سێیەم بە 15 خاڵ جێگیربوو.