لە یارییەكی هەفتەی 29ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی پێشوازی لە بروسیا دۆرتمۆند كرد.
تایمی یەكەم، یارییەكی بەهێز بیندرا، هەردوولا چەندین هەلی مەترسیداریان دروستكرد، بەڵام هیچیان سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵدا، ئەو تایمەش بە خاوێنی كۆتایی هات.
تایمی دووەم، دۆرتمۆند دەستپێشخەریی كرد و لە خولەكی 48 گۆڵی یەكەمی لە ریگەی ماكسیمیلیان تۆماركرد، بەڵام یانە باڤارییەكە وەڵامێكی بەهێزی دانەوە و لە خولەكەكانی 65 و 69 دوو گۆڵییان لە رێگەی گۆرێرۆ و گنابری تۆماركرد و ئەنجامەكەیان پێچەوانە كردەوە.
دوای گۆڵی دووەمی بایرن، یانەی میوان كۆڵی نەدا و بەردەوامبوو لە فشاربردن تا لە خولەكی 75 ئەنتۆن ئەنجامەكەی بۆ دۆرتمۆند یەكسانكردەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ و بە یەكسانیی كۆتایی هات، بەو ئەنجامە بایرن بە 69 خاڵ پێشەنگیی گرتووە و دۆرتمۆند بە 42 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.