لە یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی برایتۆن كرد.
تایمی یەكەم، لە خولەكی 31 دیگۆ جۆتا رێدزی پێشخست و بێرنلیش لە خولەكی 45 وەڵامی دانەوە و ئەنجامی تایمی یەكەمی بە یەكسانبوون كۆتایی پێ هێنا.
لە تایمی دووەمدا، كوڕانی یۆرگن كلۆپ هاتنەوە ناو كەشی یارییەكە و توانیان بە دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 52 و 79 لە رێگەی دیاز و جۆتا ئەنجامەكە بگۆڕن بۆ سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە یارییەكیتری هەمان خولیش تۆتنهام و برایتۆن بەیەكگەیشتن و سپێرز بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە.
دوای ئەنجامی ئەو یارییانە لیڤەر بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە و تۆتنهام بە 47 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبیندرێت.