لە یارییەكی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا یانەی نیوكاسڵ و مان یونایتد رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، نیوكاسڵ بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكی 24 تۆنالی گۆڵی یەكەمی تۆماركرد ، بەڵام گارناچۆ لە خولەكی 37 ئەنجامەكەی لە سودی مان یوو یەكسانكردەوە و نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، تیپەكەی ئیدی هاو كۆنترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكەكانی 49 و 64 و 77 سێ گۆڵیان لە رێگەی دووانی بارینیس و گۆڵێكی گویماریش نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی نیوكاسڵ كۆتایی هات و بەو بردنەوە بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ چوونە پلەی چوارەم و شەیتانە سورەكان بە 38 خاڵ پلەی چواردەیان گرتووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا