لە هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەلمێریای كۆتای ریزبەندی كرد.

لە تایمی یەكەمدا  بەرشەلۆنە باشتر بینرا و لە خولەكی 33 رافینها گۆڵی یەكەمی بلەوگرانای تۆماركرد بەڵام لە خولەكی 41 لیۆناردۆ پابتیستاو گۆڵی یەكسان بوونی بۆ ئەلمێریا تۆماركرد .

لە تایمی دووەمدا یارییەكە ركابەرییەكی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و لە خولەكی 60 سێرجۆ رۆبێرتۆ كاپتنی یانەكە توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكات ، بەڵام یانەی میوان كۆڵی نەداو لە خولەكی 71 گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد لەلایەن ئیدگار گۆنزالێز و پێش كۆتای هاتنی یارییەكە بە حەوت خولەك سێرجۆ رۆبێرتۆ توانی سێیەم گۆڵی یانە كەتەلۆنیەكە تۆمار بكات .

سەرەنجام یانەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەلمێریای بردەوە و بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ گەرایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا