لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ سۆسیدادی كرد.
لە تایمی یەكەم كوڕانی بەرشەلۆنە ئاستیان باشتر بوو، زیاتر كۆنترۆڵی یاریگایان كردوو، ئەمەش وایكرد زیاتر بگەنە گۆڵی یانەی میوان و لە خولەكی 40یش لامین یاماڵ بەرشەلۆنەی بە گۆڵێك پێشخست و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، سەرەڕای ئەوەی بەرشەلۆنە زیاتر كۆنترۆڵی یارییەكەی كردبوو بەڵام سۆسیداد هێرشەكانیان مەترسیدارتر بوو بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە، لە بەرامبەردا لە خولەكی چواری كاتی زیادكراو رافینا بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە خاڵەكانی بوون بە 76 خاڵ و گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی، سۆسیدادیش بە 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.