بەگوێرەی ڕۆژنامەی ریازیەی سعودی، خۆرخی خیسۆس، ڕاهێنەری پورتوگالی و یانەی نەسر، 25 یاریزانی خستووەتە نێو لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكانی جامی سوپەر.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆواو فێلیكس و ئینیگۆ مارتینێز و سادیۆ مانێ لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی خیسۆسن بۆ جامی سوپەر، بەڵام پێنج یاریزانی دیكەی دوورخستووەتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، راهێنەرە پورتوگالییەكە هەریەكە لە ئیمیریك لاپۆرتی بەرگریكار و ئۆتاڤیۆی ناوەراستكاری لە پێكهاتەكەی دورخستووەتەوە بۆ پاڵەوانێتییەكە، ئەمە جگە لە دوورخستنەوەی عەبدولمەجید ، عەبدولعەزیز و موبارەك ئەلبوانین.
بریارە 19ی ئەم مانگە، یانەی نەسر لە یاریی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودی رووبەرووی یانەی ئیتیحاد ببێتەوە، یارییەكەش لە هۆنگ كۆنگ ئەنجامدەدرێت.