لە ركابەرییەكانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، لەسەر ئاستی خانمان، یانەی بارسێلۆنا سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر ریال مەدرید بەدەستهێنا و یاریی كلاسیكۆیان لێبردەوە.
لە ركابەرییەكانی گەڕی 9ـی خولەكەدا، لە یاریگەی مۆنجیك، كلاسیكۆی ئافرەتان لە نێوان بارسێلۆنای میواندار و ریال مەدریدی میوانی بەرێوەچوو، بارسێلۆنا یارییەكەی بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوەو جیاوازییەكەی بۆ شەشە خاڵا بەرزكردەوە.
ئایتانا بۆنماتی خاوەنی بالۆندۆری ئەمساڵ لە خولەكی 17ـی نیوەی یەكەمدا گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، دواتر لە دوو خولەكی كۆتایی گێمی یەكەم بارسا دوو گۆڵی بەدوای یەكدا لە رێگەی كارۆلین هانسن و ماریۆنا كالدێنتێ تۆمار كرد و نیوەی یەكەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بلاوگرانا كۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەكە، ریال مەدرید لە هەوڵدان بۆ تۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوو، لەبەرامبەر یاریزانانی بارسێلۆنا دوو گۆڵی دیكەیان تۆماركرد، كە یەكێكیان لەلایەن كلاودیا پینا و ئەوەی دیكەشیان لەلایەن ڤینی لۆپێزەوە تۆماركرا، كە هەردوو گۆڵەكە لە دوایین خولەكەكانی یارییەكەدابوون.