گرتەیەكی ڤیدیۆیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوبووەتەوە، كاتێك بەنیازە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی دوای یارییەكەی نەسر و ریۆ ئاڤێ جێبهێڵێت رۆژنامەنووسێك پرسیاری لە بارەی باڵۆن دۆرەوە لێدەكات.
رۆژنامەنووسەكە بە رۆناڵدۆ دەڵێت چیت هەیە لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر؟، ئەویش دەڵێت: خەڵاتی باڵۆن دۆر ساختەیە، بەڵام هیوادارم یاریزانێكی پورتوگالی بەدەستیبهێنێت.
هەرچەندە كرسیتاینۆ رۆناڵدۆ بە روونی ئاماژەی بە بێ بایەخی خەڵاتە تاكە كەسییەكەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ كرد، بەڵام وتی: هەریەكە لە نونو مێندێس و ڤیتینیا و جواو نیڤێس پاڵێوراون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ، بە بردنەوەی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر دووەم یاریزانە زۆرترین تۆپی ئاڵتوونی هەبێت لە مێژوودا، لیۆنێل مێسی پلەی یەكەمی گرتووە و هەشت جار بەدەستیهێناوە.