پێش رووبەڕووبوونەوەی نێوان لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەكە خستەڕوو.
لە سەرەتادا ئارنی سلۆتی راهێنەری رێدز وتی: هەندێك دەڵێن لە یاری چوون خراپ یارییمان كرد، نەخێر من لەگەڵ ئەوەدا نیم، بەڵكو پاریس یارییەكی زۆر باشی كرد.
روونیشیكردەوە، پاریس كامڵترین تیپ بوو لەم وەرزەدا رووبەڕووی بوونەوە، كوالێتییەكی زۆر و راهێنەرێكی زۆر باشیان هەیە، بەڵام دەتوانن باشتر یارییان لەگەڵدا بكەن و لیڤەرێكی بەهێزترن بەراورد بە هەفتەی رابردوو.
دواتر لویس ئینریكی راهێنەری پاریس وتی: ئەوەی ئامانجمە بەرامبەر لیڤەر روونكردنەوەی ئاسانە و لە سەرەتاوە یارییەكە سادەیە و تەنیا دەمانەوێت سەركەوتن بەدەستبهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو یاریزانەكان دەیانەوێت یاریی بكەن، ئەوەش پاڵنەرێكی گەورەیە و هەمووان دەیانەوێت پیشانی بدەن كە لە یاریگای ئانفڵێد دەتوانن نایاب دەربكەون.
دوپاتیشیكردەوە، هەردوو یانەكە توانای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگیان هەیە، پێیوایە ئارنی سلۆت گومانی لە پێكهاتەی سەرەكی ئەوان نییە و خۆشی گومانی لە پێكهاتەی سەرەكی لیڤەر نییە.