پێش روبەڕوبوونەوەی لیڤەرپول كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاری نێوان ریاڵ و لیڤەر هەمیشە سەرنجڕاكێش بووە و یارییەكی جیهانییە، دەبێت ببینن كام یانە لە یاریگادا ئاستێكی باش پێكەش دەكەن و براوە دەبن.
باسی لەوەشكرد، ڤینیسۆس بە زووی دەگەڕێتەوە و پێویستیش ناكات ئامۆژگاری ئەو بكەن سەبارەت بە گۆرانكاری پێكردنی یاریزانان چونكە خۆی شارەزایە و زیاتر لە 1300 یاری بەڕێوەبردووە.
وتیشی: یاری پێشوو ڤاڵڤێردی نایاب بوو بەڵام ئەگەر بارودۆخی ڤاسكێز بۆ یاریكردن گونجاوبێت ئەوە لە بەرگری چەپدا یاری بەو دەكەم، ناشمەوێت قسە لەسەر ئاڕنۆڵد بكەم چونكە یاریزانی ئێمە نییە.
لەلایەكی تریشەوە ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول وتی: ریاڵ مەدرید دەتوانێت بە چەندین شێوازی جیاواز یاری بكات و بردنەوە بەدەستبهێنێت، هەمیشە ڕێگایەك دەدۆزنەوە بۆ بردنەوەی یاری و گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، سەرەڕای ئەوەی ئەوان یاریزانی درەوشاوەیان هەیە، بەڵام ئێمەش یاریزانی نایاب لە پێكهاتەكەماندایە و بە پەرۆشین بۆ روبەڕوبونەوەیان.
باسی لەوەشكرد، بەدوای تۆڵەكردنەوە نین لە ریاڵ و كاتێك راهێنەری فاینۆردیش بووە یانەكەی مەدریدی وەك نموونە بۆ یاریزانەكانی دەهێنایەوە بەهۆی جۆراوجۆری شێوازی یاریكردنیانەوە، وە ریاڵ باشترین یانەی جیهانە لە ماوەی پێنج بۆ 10 ساڵی رابردوو.