
بە مەبەستی هاندان و پشتیوانیی لە وەرزشوانان ڕێکخستنەکانی دارەتووی حزبی شیوعی کوردستان، هەڵسان بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێ بۆ تیپە میللیەکان و 16 تیپ بەشداربوون.
لە ئێوارەی سێشەممە ٤-١١-٢٠٢٥ لە یاری کۆتایی خولەکەدا تیپی فێرگەی مەنتکی بنەسڵاوە و تیپی فێرگەی دارەتوو کەوتنە بەرامبەری یەکتر و بە لێدانی یەکلاکەرەوە فێرگەی مەنتک بووە براوەی خولەکە.
بە ئامادەبوونی هاوڕێ زاهیر رەسوڵ جێگری سکرتێری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی دەشتی هەولێر، یاریزانان و تیپی براوەی خولەکە خەڵاتکران.




