لە ساڵی ٢٠١٢ تیاگۆ ڕیس تاكە هاندەر بوو لە یاریگای یانەی سانتا كروزی بەڕازیلی دوای ئەوەی یانەكەی بەرامبەر یانەی گریمیۆ بە ئەنجامی ٤-١ شكستی هێنابوو، ئەو بە سەرسوڕمانەوە هەر لەناو یاریگادا مابوو، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكەی ، بووە هەوادارێكی تایبەت و لەگشت شارەكان وێنەی بڵاوكرایەوە.
دوای چەند ساڵێك وەك كارمەندێك پەیوەندی بە یانە دڵخوازەكەی كرد و لە ساڵی ٢٠١٨ بوو بە سەرۆكی یانەكە، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سەردەمی سەرۆكایەتییەكەیدا، یانەی سانتا كروز پاڵەوانێتی ویلایەتی خۆی بەدەستهێنا و بۆ یەكەمجار لە ماوەی ١٠٧ ساڵدا سەركەوتنی بۆ جامی بەرازیل بەدەستهێنا.