بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژانەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، لۆكا مۆدیچ گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی بەشێك لە پشكەكانی یانەی سوانزی سیتی ئینگلیزی.
رۆژنامەنووسەكە پشتراستیكردووەتەوە، هەموو شتێك كۆتایی هاتووە، مۆدریچ لەگەڵ خاوەنی یانەكە گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و بەشێكی كەمی یانەكە دەكڕیتەوە.
فابریزیۆ دەڵێت، ئەم هەنگاوە كاریگەری لەسەر ژیانی وەرزی لوكا لەگەڵ ریاڵ مەدرید نابێت، بەو پێیەی دەیەوێت پابەندبێت و وەرزێكی دیكەش بە درێسی مێرەنگێ یاریی بكات.
یانەی سوانزی سیتی لە ئیستادا لە چامپیۆنز شیم یاریی دەكات و بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ پلەی 12ـی گرتووە، ئەو یانە ئینگلیزییە لە مێژوویدا حەوت وەرز لە پریمەر لیگ یاریی كردووە بەڵام بێ دەستكەوت بووە.