
یەكێتی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی بە لیستێكی 15 یاریزانی، ناوی باشترین ئەو یاریزانانەی راگەیاند كە لە پێگەی یاریی دروستكەر یارییان كردووە، بۆ ساڵی 2025.
بە گوێرەی سەرچاوەكە، ناوی دوو یاریزانی ریاڵ مەدریدی تێدایە كە بریتین لە ئاردا گولەر و جود بێلینگهام، هەروەها دوو یاریزانی بەرشەلۆنە كە پێكدێن لە لامین یامال و پێدری.
كۆمەڵێك یاریزانی دیار هەن لە ریزبەندییەكە كە لە یانە زەبەلاحەكان یاریی ناكەن، لە سەروو هەمووانەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی.
یەكێتییەكە ئاشكراییكردووە، ساڵانە دەنگدان بۆ باشترین یاریزان لە هەر پێگەیەك ئەنجامدەدرێت، ئەو كەسانەی دەنگدەدەن بریتین لە دەستەی دادوەری نێودەوڵەتی لە ئەندامانی یەكێتییەكە، هەروەها ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی و پسپۆڕانی تۆپی پێ لە 120 وڵاتی هەموو كیشوەرەكانی جیهان.