بەپێی هەواڵێكیڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، مان سیتی ترسی ئەوەی هەیە جیابوونەوەی نێوان پیپ گواردیۆلا و كریستینیای هاوسەری كاریگەری نەرێنی لەسەر ئامادەكارییەكانی تیپەكە بۆ وەرزی نوێ هەبێت.
ئێستا ئەگەری زیاتر هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە پەیوەندی نێوان هەردوولا، بەو پێیەی پەیوەندییەكەیان بە تەواوی تێكچووە، ئەمە وایكردووە واژۆكردنی وەرەقەی جیابوونەوە نزیك بێت.
دەیلی مەیل ئاشكرایكردووە، پەیوەندی نێوان پیپ و كریستینیا 30 ساڵی خایەندووە و لە ساڵی 2014 بە فەرمی هاوسەرگیریان كرد، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ڕێككەوتن لەسەر جیابوونەوە، ئەمەش دوای ماوەیەكی كەم لە واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێی ڕاهێنەرەكە لەگەڵ مان سیتی.
رۆژنامەكە دەشڵێت: نوێكردنەوەی گرێبەستی پیپ لەگەڵ سیتیزن وایكردووە پەیوەندی نێوان ئەو دوو هاوسەرە تێكبچێت، بەو پێیەی كریستینیا پێوایە گواردیۆلا زیادەرۆیی لە گرنگیدان بە كارەكەی دەكات و خێزانەكەی پشتگوێخستووە.