رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری پێشوی هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و سعودیە لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، وازهێنانی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ساڵی 2023دا هەڵەیەكی گەورەی بووە و جارێكیتر دووبارەی ناكاتەوە.
مانچینی دەڵێت، چەندین هۆكار هەبوو لەو كاتەدا كە هەڵبژاردەی وڵاتەكەم جێبهێڵم كە یەكێكیان ئۆفەری سعودییەكان بوو، بەڵام ماوەی كاركردنی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە پڕ بووە لە دەستكەوتی گەورە بەتایبەت نازناوی یۆرۆی 2021.
دەشڵێت، یەكێك لە هۆكارەكان پەیوەندیە خراپەكەی بووە لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا جگە لەوەش لەدەستدانی متمانە بووە لە نێوان هەردوولا و ئەگەر جارێكیتر بگەڕێتەوە سەر ئەو ئەركە ئەوا بە خۆشحاڵیەوە وەریدەگرێتەوە.
دوپاتیكردەوە، تەنها لە پێناو پارەی زۆر نەبووە راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە و پەشیمانیش نییە لە كارەكانی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردە عەرەبییە، بناغەیەكی لەو وڵاتە جێهێشتووە كە دەتوانرێت كاری لەسەر بكرێت.
لە كۆتاییشدا وتی، هیچ ئۆفەرێكی لەلایەن یانەی رۆماوە بەدەستنەگیشت تا ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە لە شوێنی یوریچ، لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشە كە ناوی بەو یانەیەوە بەستراوە لەلایەن رۆژنامەكانەوە.