یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێكی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەكەی راگەیاند، ئەویش پێكانی پێدری گۆنزالێزە، كە لە یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید تووشی بووە.

یانەكە بڵاویكردووەتەوە، ناوەراستە ئیسپانییەكە لە دوای یاریی كلاسیكۆ هەستی بە ئازار كردووە لە ماسولكەكانی رانی چەپیدا، چاكبوونەوەی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی جەستەی.

رادیۆی كادینا سێریش ئاشكرایكردووە، پێدەچێت پێدری تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەكانی داهاتوو نەگەڕێتەوە یاریگاكان، بەو پێیەی رەنگە چوار تا پێنج هەفتە دووربكەوێتەوە و لە سێ یاریی یانەكەی بێبەشبێت.

ئەو یارییانەی كە پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی ناكات بریتین لە، ئێلچێ و سێڵتافیگۆ لە خولی ئیسپانیا، لە نێوانیشیان رووبەرووبوونەوەی كلوب بروج لە چامپیۆنز لیگ، هەروەها لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەرامبەر جۆرجیا و توركیا لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیال بەشداریی ناكات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا