لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یارییەكەی پێشوویاندا بەرامبەر نێكاكسا لە جامی خولەكان تووشی پێكانبوو بەهۆی لێدانێكی بەهێزی یاریزانێكی تیپی بەرامبەرەوە بەجۆرێك نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.
مێسی لە یارییەكانی ئینتەر میامی بەرامبەر پوماس لە جامی خولەكان بەشداری نەكرد، هەروەها لە یاریی ئۆرلاندۆ سیتیش بەهەمان هۆكار دابڕا.
بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی ئۆلی ئەرجەنتینی بڵاویكردووەتەوە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەشداری مەشق و ڕاهێنانەكانی ئینتەر میامی كردووە و ئامادەیە بۆ یارییكردن.
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئینتەر میامی لە خولی ئەمریكی بەرامبەر لۆس ئەنجلۆس گالاكسی یاری بكات و لیۆنێل میسیش لە تایمی دووەم بەئەگەرێكی زۆر بەشداری دەكات.