ڕۆژنامەی لۆ پارسیانی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كیلیان مباپێ لە دانیشتنێكی داخراوی نێوانیان لە یاریگای باخچەی شازادەكان پێش دەستپێكردنی یارییەكەی تۆلۆز لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە تووشی دەمەقاڵێ بووە.
بەپێی رۆژنامەكە، خلێفی هەوڵیداوە لە مباپێ بپرسێت بۆچی سوپاسی نەكردووە لە دوایین پەیامی ماڵئاواییكردندا بۆ یانەكە، كە تیایدا ڕۆشتنی لە یاریگای پاركی شازادەكان ڕاگەیاند، پێش ئەوەی كێشەی نێوانیان گەشە بكات و ببێتە هاواركردن و دەمەقاڵەیەكی گەورە.
لەلایەكی ترەوە وتەبێژی پاریس سان جێرمان لە لێدوانێكیدا ڕووداوەكەی مباپێی لەگەڵ خلێفی ڕەتكردەوە و وتی: هیچ ناكۆكییەك لە نێوان مباپێ و خلێفیدا نەبووە، كۆبوونەوەی نێوانیان لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ئەوە بووە وردەكارییەكانی ڕۆیشتنی لە كۆتایی وەرزدا كۆتایی پێبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو كۆبوونەوەیەكی نێوانیان بنیاتنەر و بەرهەمدار بووە، لەنێویاندا كۆبوونەوەی پێش یاریی بەرامبەر تۆلۆز، كە بە شێوەیەكی سروشتی و بەبێ هیچ كێشەیەك كۆتایی هات.