رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئایسلەندا رایگەیاند تۆپی پێ وەرزشێكی بە كۆمەڵە ، دەستكەوتە كەسییەكان لە ئەنجامی یاریكردنی باشی كۆمەڵەوەدێت و هەرگیز ناتوانیت هەوڵبدەیت بۆ دەستكەوتێكی كەسی، چونكە ئەوە ئەو ڕێگایە نییە كە یارمەتیت بدات لە بردنەوەی یارییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە هەوڵی بردنەوەی یارییەكە بدەن، هەڵبژاردەییەكی رێكخراو بن بەبێ تۆپ و بیرۆكەی ڕوونییان لە هێرشبردندا هەبێت ، ئامانجیان ئەوەیە بە باشی یاری بكات و گۆڵ تۆمار بكەن یاریزانەكانیان دووربن لە پێكان.
وتیشی: یاری دۆستانە خوێندنەوەیەكی ڕاستەقینە نادات بۆ یاریزانی بەرامبەر یان ئەوەی هەڵبژاردەكەیان دەتوانێت چی پێشكەشبكات، پێیوانییە یاریكردن بەرامبەر تیپە بەناوبانگەكان لە مانگی ئازاردا هاوكاریان بێت بۆ گەشەكردن، ئامانجی ژمارە یەك بۆ مانگی ئازار ئەوەیە كە بەڕوونی تێبگەن كە كێ لە لیستی كۆتاییدا دەبێت بۆ یۆرۆی داهاتوو.
لە كۆتایدا : ئامانجی سەرەكی تەواوكردنی پاڵاوتنەكانە بە 10 بردنەوە، ئامانجێكی گرنگ و مێژووییە، گرنگە ژینگەیەكی ڕكابەری دروست بكرێت، بۆ دروستكردنی ئاستێكی باش ، كە هەڵبژاردەكە بتوانێت بەردەوام براوە بێت.