كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا پاش بردنەوەی یانەكەیان لە ڕەیانی قەتەری رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوكات بووە لەگەڵ رۆژی لەدایكبوونی باوكی كۆچكردووی و گۆڵەكەشی پێشكەشی باوكی كردووە.
كریستیانۆ وتیشی خۆزگە باوكم لە ژیاندا بمایە و لەگەڵمان بژیایە، ئەمڕۆ رۆژی لەدایكبوونیەتی، دڵخۆشم كە لەم رۆژەدا گۆڵم كرد.
لەدرێژەی قسەكانیدا وتی بۆ من گرنگ نییە، كە باشترین یاریزان بم یان خەڵاتی تاكەكەسی بەدەستبهێنم، ئەوە بۆ من گرنگە كە چێژ وەربگرم و سوودم بۆ یانەكەم و وڵاتەكەم هەبێت، لەهەمان كاتتدا، چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم و دەزانم كاتێكی زۆرم لە یاریگادا نەماوە.
لە كۆتاییدا ئەستێرە پورتوگالییەكە، ئەوەشی ئاشكراكرد پێموایە فشارەكان بووە بە درووشمی ژیانم وەك هەر هەر یاریزانێكی تۆپی پێ، لە ژێر فشاردا دەژیم.