كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا ئامادەیە وەك یاریزانی یەدەگ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەردەوام بێت، قسەی بۆ رۆژنامەی ئەبۆلا كرد و تێیدا وتی: لە هزری مندا، تاوەكو كۆتاییهاتنی كاروانی وەرزشیم، بەردەوام یاریزانێكی سەرەكی دەبم و بەردەوام وا بیر دەكەمەوە، بەڵام بەردەوام رێز لە بڕیارەكان دەگرم، نەك تەنیا بڕیارەكانی راهێنەر، بەڵكو بڕیاری یانەكانیش.

لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: لە مانچستەر یونایتد، زۆر ناشترین مامەڵەیان لەگەڵدا كردم، بەڵام لە هەر شوێنێك بە پیشەگەریی مامەڵەم لەگەڵدا كرابێت، رێزم لە بڕیارەكان گرتووە.

باسی لەوەشكرد، كاتێك رێز لە بەهای پیشەگەری نەگیرێت، بەردەوام كێشەی گەورە دروست دەبن، ئێستا ئەو ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك خزمەتی هەڵبژاردەكەی بكات، ئەگەر بزانێت چیدیكە ناتوانێ جیاوازی بۆ تیپەكەی دروستبكات واز لە یاریكردن دەهێنێت.

وتیشی: ئەگەر بڕیاری چوونە وازهێنان بدەم، ئەوا بە مێشكێكی حەساوە بڕیارەكە دەدەم، چونكە خۆم دەناسم و دەزانم دەتوانم چی بكەم.

رۆناڵدۆی تەمەن 39 ساڵان لەگەڵ پۆرتوگال لە رۆژانی داهاتوو، دوو یاریی لە نەیشنز لیگ بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كرواتیا و سكۆتلاند ئەنجامدەدات لە رێكەوتنی پێنج و هەشتی ئەم مانگە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە