عەبدولعەزیز عەسیمی رۆژنامەنووسی سعودی لە هەواڵێكی نوێیدا باسی لە دڵتەنگی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی كرد بەتایبەت لە بابەتی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە یانەكەیدا.
ئەو رۆژنامەنوسە ئاشكرایكردووە كە كریستیانۆ ناڕازیە لە ئاست و كوالیتی و بارودۆخی پێكهاتەی ئێستای یانەكە و تا ئەم ساتەش چاوەڕێی باشتربوون و بەهێزتربوونی زیاتر دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی ئەستێرە پۆرتوگالیەكە ئەوەیە كە یانەی نەسڕ پێكهاتەیەكی هێندە بەهێز دروستبكات توانای ركابەری كردنی سەرجەم نازناوەكانی هەبێت لە وەرزی داهاتوودا.
رونیشیكردووەتەوە، رۆناڵدۆ پێیوایە تا ئێستا یانەكەی ئامادەنییە بۆ ئەوەی بتوانێت شەڕی پاڵەوانێتییەكان بكات و تەنانەت بەشداریكردنیشیان لە جامی سوپەری سعودیە بە بێمانا دەزانێت.
رونیشیكردووەتەوە، بە دڵنیاییەوە نا هاوسەنگی لە پێكهاتەی یانەی نەسڕدا هەیە و تا ئەم ساتەش ئەو گرێبەستانە ئیمزا نەكراون كە خۆرخی خیسۆسی راهێنەر داوای كردوون، ئەوەش هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی كە یانەی نەسڕ بیر لە كشانەوە بكاتەوە لە جامی سوپەر تا بە باشترین شێواز خۆی ئامادەبكات بۆ وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودیە.