ریاڵ مەدرید لە چەند رۆژی داهاتوو لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كەلوپەلەكانی پێشووی ژووری جلگۆڕینی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەفرۆشێت و داهاتەكەشی بە كاری خێرخوازی دەبەخشێت.

كۆمپانیای سۆزبێز كە كۆمپانییایەكی ئینگلیزی تایبەت بە زیادكردنی ئاشكرایە رایگەیاند، یانەی ریاڵ مەدرید كەلوپەلەكانی پێشووی ژووری جلگۆڕینی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت، وە زیادكردنەكە رۆژی 12ـی ئەم مانگە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، كە دۆڵابی 24 یاریزان نمایش دەكرێن.

لە زیادكردنەكە هەر دۆڵابێك نرخەكەی لە 13 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات كە وێنە و ناوی یاریزانەكانی لەسەرە، دیارترین ئەو یاریزانانەی دۆڵابەكانیان دەفرۆشرێت بریتین لە، رۆناڵدۆی بەڕازیلی، زینەدین زیدان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، سێرجیۆ رامۆس، رۆبێرتۆ كارلۆس، داڤید بێكهام و كەریم بێنزێما.

ریاڵ مەدرید جگە لە دۆڵابەكان، ئەو لۆگۆیەش دەفرۆشێت كە لە ژووری جلگۆڕینی سانتیاگۆ بێرنابیۆ راخرابوو كە نرخەكەی لە پازدە هەزار دۆلار دەستپێدەكات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە