ماڵپەڕی رێلیڤۆی ئیسپانی، باسی لە وادەی گەڕانەوەی چوامینی و فێلان مێندی كردووە بۆ ریزەكانی ریاڵ مەدرید و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دوو یاریزانە دوای كۆتاییهاتنی پشووی نێودەوڵەتی، دەتوانن لەگەڵ تیپەكەیان لە یاریی داهاتووی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بەشداری بكەن.
سەرچاوەكە پشتڕاستیشیكردەوە كە پێكانەكەی چوامینی قورس نەبووە، هەروەها بەشدارینەكرنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڕیارێكی خۆپارێزی بووە، بۆئەوەی یاریزانەكە سوود لە پشووە نێودەوڵەتییەكان وەردەگرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی چاكبێتەوە، هەروەها سەد لە سەد ئامادە دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سۆسیداد.
سەبارەت بە مێندی كە لە یارییەكەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس لە ماسولكەی رانی تووشی پێكان بوو، چەند رۆژێكی تر لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە، بۆ یاریی ریاڵ سۆسیداد ئامادە دەبێت
هەریەكە لە جود بێلینگهام و دانی سیبالۆس و ئێدواردۆ كاماڤینگا، كاتی زیاتریان دەوێت تاكو بگەرێنەوە نێو پێكهاتەی تیپەكە و دەست بە مەشق و راهێنان بكەنەوه.