یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دووپاتیدەکاتەوە بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا دەکات و دەیەوێت جارێکی دیکە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لێدوانێکی کارلۆ ئەنچێلۆتی بڵاوبووەوە و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی II Giornaleـی ئیتاڵی، گوتی "یانەکان و یاریزانەکان بەشداری پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیە ناکەن".
 
کارلیتۆ ئاماژەی بەوەشکرد "یەک یاری بۆ ریال مەدرید بەهای 20 ملیۆن یۆرۆیە، فیفاش دەیەوێت ئەم بڕە پارەیەمان پێبدات بۆ بەشداریکردنمان لە تەواوی جامی جیهانی یانەکاندا، ئەمەش نێگەتیڤە".
 
ئەم قسانەی کارلۆ لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووە و قسەوباسی زۆری لەبارەوە کرا و ریال مەدریدی هێنایە سەرهێڵ.
 
ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "یانەی ریال مەدرید رایدەگەیێنێت، هیچ کاتێک بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکاندا لە شێوازی نوێدا لە وەرزی 2025-2024 کە لەلایەن فیفاوە رێکدەخرێت نەبووە جێگەی پرسیار و یانەکەمان دەیەوێت رکابەری بکات، وەکو ئەوەی پلانی بۆ دانراوە و بە هەموو شانازی و پەرۆشییەکی زۆرەوە بەشداری دەکەین و دەمانەوێت بەبردنەوەی نازناوێکی دیکەی پاڵەوانێتییەکە هاندەرانمان لە جیهاندا دڵخۆشبکەین."
 
دوای ئەم راگەیێنراوەی یانەی ریال مەدرید، کارلۆ ئەنچێلۆتی گوتی "لە هەڤپەیڤینەکەمدا لەگەڵ رۆژنامەی II Giornale، قسەکانم لەبارەی جامی جیهانی یانەکانەوە بەو شێوەیە بڵاونەکراونەتەوە کە مەبەستم بوو، هیچ شتێک نییە بۆ دوورکەوتنەوەمان لە پاڵەوانێتییەکە کە دەکرێت هەلێکی گەورە بێت بۆ بردنەوەی نازناوێکی دیکەی نایاب لەگەڵ ریال مەدرید."


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە