خاڤیێر میلی سەرۆكی وڵاتی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ناوبرد و ستایشی ئەستێرەكەی ئینتەرمیامی كرد، وەك هەمیشەش دوپاتیكردەوە كەس لە میسی باشتر نەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی سوزانا خیمێنیی، میلی باسی لە دەستكەوتەكانی ئەفسانەكەی تۆپی پێی ئەرجەنتین كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ڕۆژانی پێكانەكەی مێسیشدا پاڵپشتی ئەو یاریزانەی كردووە بۆ ئەوەی بەهێزتر بگەڕێتەوە یاریگا.
وتیشی: مێسیم زۆر خۆشدەوێت، گرتەیەكی ڤیدیۆی هەیە لە كاتێكدا هەمووان باسی لیۆ دەكەن بە شێوەكی خراپ، بەڵام من بەباشترین یاریزانی هەموو سەردەمەكان ناوی دەبەم، ئەوانی تر دەتوانن لە بوارێكدا باش بن، بەڵام لە هەموو شتێكدا نا، مێسی لە هەموو شتێكدا باشترینە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی لیۆ باوەڕپێنەكراو بێت چونكە هیچ پیاوێكی تر لە هەموو شتێكدا باشترین نییە.
پاشان سەرۆكی ئەرجەنتین لەرێگای چاوپێكەوتنەكەوە داوای لە میسی كرد كە پێكەوە كۆببنەوە و چاوی بە یاریزانە بكەوێت، چونكە زۆر حەز دەكات ئەو ئەفسانەیە لە نزیكەوە ببینێت.
ئەم قسانەی خافیێر میلی سەرۆكی ئەرجەنتین لە كاتێكدا دێت پێشتر چەندین جار میسی بە باشترین یاریزانی مێژوو ناوبردووە، وە تووشی رەخنەیەكی زۆریش بوەوە چونكە لە كاتی ناوی ئەفسانەكانی ئەرجەنتین ناوی مارادۆنای نەهێنا و خیزانی ئەفسانەكەی پێشوو داوایان لێكرد، داوای لێبوردن بكات.