
عەبدڵڵا حەماد، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەكادیمیای مەهد، لە پۆدكاستێكدا، رایگەیاند، لیۆنێل مێسی داوای كردووە بۆ ماوەی چوار مانگ بچێتە خولی سعودی، بەڵام وەزیری لاوان و وەرزشی سعودی رەتیكردووەتەوە.
ئەو گوتی " میسی پەیوەندی بە منەوە كرد، بۆ ئەوەی ئەو چوار مانگەی خولی ئەمریكی كۆتایی دێت، ئەو لە سعودیە یاری بكات و خۆی بۆ مۆندیال ئامادە بكات، بەڵام وەزیری لاوان و وەرزشی سعودیە بیرۆكەكەی رەتكردوەتەوە و گوتوویەتی خولی ئێمە بۆ ئەوە نییە یاریزانەكان خۆی تێدا ئامادە بكەن"..
هەروەها گوتیشی "میسی دەیویست بە چەند یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆناوە بێتە سعودیە بۆ خۆئامادەكردن، بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەبوو بەتەنیا بێتە سعودیە".