پێش روبەڕبوونەوەی هەڵبژاردەی كەنەدا، لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند، هەمیشە لەو بڕوایەدا بووە پێویستە بەردەوام پێشبكەون و لە پێش یاریییكەش بڕیار لەسەر پێكهاتەكەی دەدات.

باسی لەوەشكرد، نازانێت هەڵبژاردەی كەنەدا بە چی پێكهاتەیەكەوە یاریدەكات، بەڵام ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە بە تەواوی ئامادەبن و بەسەر بەرامبەردا زاڵ بن.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، هەردوو یاریزان لیۆنێل میسی و ئەنخێل دی ماریا كێشەیان نییە و بەشداری دەكەن لە یارییەكە.

وتیشی: پێم خۆشە بانگهێشتنامەیەك بۆ هەندێك لە هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بنێردرێت بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە كۆپا ئەمریكا و بزانن یاریكردن لێرە بەچی شێوەیەكە، بە پێچەوانەشەوە هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشووریش بەشداری یۆرۆ بكەن.

راهێنەرەكە رەتیشیكردەوە جیاوازی هەبێت لە نێوان هەڵبژاردەكانی كۆنكاكاف و كۆنمیبۆڵ، ئاماژەی بەوەشدا ئەو جیاوازییەك نابینێت و هەڵبژاردەكانی هەردوولا وەك یەك بەهێزن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە