دیگۆ سیمیۆنی پاش بردنەوەیان لە بەلەد وەلید وتی جولیان ئەلڤارێز ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و دەمێكە بەدوای هێرشبەرێكی لەو شێوەیەدا گەڕاوە كە بتوانێت جیاوازی دروست بكات.
وتیشی یاریزانەكانی بەگشتی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە و شایستەی دەستخۆشین و هیوادارم تاوەكو كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەم شێوازە بەردەوامبن.
راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە جەختی لەوەكردەوە هیچ جیاوازییەك ناكات لە نێوان یاریزانەكانی و كوڕەكەی و ئەمەش بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی یانەكەی.
سەبارەت بە ئاستی گریزمان ئاماژەی بەوەكرد گۆڵ و ئەسیستەكانی لە یاریگادا بەڵگەن لەسەر ئاستە بەرزەكەی و ئەنتوان و ئەو یەكێكە لە یاریزانە مێژوویەكانی یانەكەمان.
لە كۆتاییدا دیگۆ سیمیۆنی وتی تاوەكو كۆتایی بەردەوام دەبین لە ڕكابەری كردن لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا و لە تۆپی پێدا هەوڵ بدەیت هیچ شتێك قورس نابێت.