دوای دۆڕانیان بەرامبەر سیڤییە، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، دەبێت ئارام بن، هەروەها بە گاڵتەجاڕیەوە سوپاسی لالیگا و یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی كرد، سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لە بەرامبەر گۆڵەكەی سیڤییە یەكلاكەرەوە نەبوون، سەرەڕای ئەوەی لە گێمی دووەمدا دۆخی ماندوێتی توند لەنێو یاریزانەكاندا هەبوو، بەڵام باشتر دەركەوتن.
وتیشی: ئێمە بە باشی نەچووینە نێو یارییەكەوە، یاریزانی بەرامبەریش ئەو دەرفەتەی بۆ خۆی قۆستەوە و تاكە گۆڵی تۆماركرد و پیرۆزبایان لێ دەكەم، سیڤییە لە تایمی یەكەمدا پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەندێك بارودۆخمان ڕاستكردەوە.